جۆکڤێچ سەرکەوتنی بۆسەر قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بەدەستهێنا

وەرزش

18/05/2018‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە جامى رۆما بۆ تێنسى سەر زەوى، جۆکۆڤیچ لە رامۆسى بردەوە و شانبەشانى نادال سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.


لە قۆناغى سێیەمى جامى رۆما بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر ئەلبێرت رامۆسى ئیسپانى یاریکرد.


جۆکۆڤیچ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و حەوت بە پێنج گێم بوو.


بەم ئەنجامەش، جۆکۆڤیچى ٣٠ ساڵ، شانبەشانى رافایل نادالى ئیسپانى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە دێنیس شاپۆڤالۆڤى کەنەدى بردەوە.
هـ ـ ر

بەپەلە