شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، قورسه له‌ئێستادا یانه‌كه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ واژۆ بكات.
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ڕایگه‌یاند، قورسه له‌ئێستادا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببێت، كاتێكیش یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت، كه ئه‌و یاریزانه پێده‌چێت ڕوووبكاته خولی ئه‌مریكی یاخود خولی چینی.
مۆرینیۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه یانه‌كه‌ی ده‌رگای به‌ڕوی ڕۆناڵدۆدا كردوه‌ته‌وه، تا له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه یاریزانه‌كه بیه‌وێت ڕووبكاته‌وه ئینگلته‌را.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره نه‌یشارده‌وه كه له‌نێو هانده‌رانی یانه‌كه‌یدا خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر بۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هه‌یه.
ڕ . ج