شارپرێس:
كۆمپانیای فه‌یسبووك بڕیاریدا به‌داخستنی نیو ملیار ئه‌كاونت، كه كۆمپانیاكه به‌ئه‌كاونتی بێ ناسنامه‌و بێ چالاكی هه‌ژماریكردوون.
كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 583 ملیۆن ئه‌كاونتی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا داخست، به‌وته‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌ش، هۆكاری داخستنی ئه‌و ژماره ئه‌كاونته بۆ ناچالاكی خاوه‌نه‌كانیان، یاخود به‌شێك له‌وانه ناسنامه‌كانیان ساخته بووه.
به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، ئێستا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی شه‌رعیی نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گه‌یشتووه‌ته دوو ملیار‌و 190 ملیۆن كه‌س.
له‌گه‌ڵ زۆری ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، ڕۆژانه‌ش به‌كارهێنه‌رانێكی زۆر دووچاری مه‌ترسی هاككردن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هاككه‌ران ده‌بنه‌وه، كۆمپانیاكه‌ش تا ئێستا نه‌یتوانیوه كۆتا سیستمی ئاسایش بۆ پاراستنی به‌كارهێنه‌رانی دروستبكات.
ڕ . ج