شارپرێس:
ئه‌ندرێس ئینێستای یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هۆشداریده‌داته ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی، كه ده‌سبه‌ردای سێرجیۆ بۆسكێتس-ی یاریزانه یانه‌كه نه‌بن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌ندرێس ئینێستا هۆشداریداوه‌ته ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، كه موچه‌ی بۆسكێتس زیاد بكه‌ن، هاوكات داواشیكردووه یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری بۆسكێتس نه‌بن.
ئینێستا داوایكردوه یانه‌كه‌ی ڕیسك نه‌كات‌و بۆسكێتس نه‌فرۆشێت، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و، بۆسكێتس ئێستا له‌هه‌ركات زیاتر بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێویسته.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌ندرێس ئینێستا بڕیاریدا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جێبهێڵێت، تا ئێستاش دیار نییه ئه‌و یاریزانه ڕووده‌كاته چ یانه‌یه‌ك، به‌ڵام ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، كه ئینێستا ڕووده‌كاته خولی چینی.
ڕ. ج