شارپرێس:
نوێترین توێژینه‌وه ده‌ریده‌خات كه كۆلیسترۆڵ له‌توانایدایه له‌مێشكی مرۆڤیش‌دا ده‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكیه له‌هۆكاره‌كانی توشبوونی مرۆڤ به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی كه زانایان له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سوید ئه‌نجامیانداوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه كۆلیستڕۆڵ له‌توانایدایه له‌مێشكی مرۆڤیش‌دا ده‌ركه‌وێت‌و ببێته هۆی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
به‌گشتی پزیشكه‌كان هۆكاره زۆر باوه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ:
كه‌موكوڕی له‌كاری هۆڕمۆنه‌كاندا، كه به‌پێی چوونه ته‌مه‌نه‌وه گرفت بۆ هۆڕمۆنه‌كان دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ به‌رزبێته‌وه.
كه‌می ڤیتامین D، به‌یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ له‌خوێندا.
كه‌می هه‌ریه‌كه له ئۆمیگا-3، یۆد، ئاسن، ڤیتامینه‌كان به‌تایبه‌ت ڤیتامین B، كه پارێزگاری له‌ئاستی كۆلیسترۆڵی له‌ش ده‌كات.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له‌خوێندا، هۆكارێكی دیاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵیش.
چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌ن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن له‌وانه، كێشه‌ی جگه‌ر، هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان، بونی كێشه له‌ڕیخۆڵه‌دا.
ڕ . ج