شارپرێس:
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی
ڕایگه‌یاند، گریزمان خۆی بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆی ده‌دات، له‌مانه‌وه‌ی یان جێهێشتنی
یانه‌كه‌ی.
به‌وته‌ی میگوێل گێل-ی سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ
مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌نتوان گریزمان خۆی بڕیار ده‌دات كه ئاخۆ مێژوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی
ئێستای دروستبكات، یاخود بچێته یانه‌یه‌كه‌وه كه مێژووی تیا دروست ناكات.
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆكانی ڕۆیشتنی گریزمان بۆ
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه، زۆرێك له‌سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانیش
ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌و یاریزانه ڕووده‌كاته یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو،
گریزمان خۆی بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆی ده‌دات، له‌مانه‌وه‌ی یان جێهێشتنی یانه‌كه‌ی.
ڕ . ج