ئاهەنگێك هاوشێوەی نابێت.. هاوسەرگیری شازادە هاری و میگان

هەمەڕەنگ

19/05/2018‌ 480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادەی هاری بەریتانیا، ئەمڕۆ شەممە هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندی ئەمریكی میگان ماركڵ دەكات.

ئاهەنگەكە گرنگییەكی زۆرە لەسەر ئاستی ناوخۆی بەریتانیاو تەنانەت جیهانیش، كە 100 هەزار كەس بەشداری دەكەن‌و دەیان ملیۆن كەس سەیری ئاهەنگەكە دەكەن، ئەوەش لەرێگەی شاشەكانی تەلەفزیۆنەوە.

ئاهەنگەكە لەكەنیسەی بەناوبانگی بەریتانیا سان جۆرج ئەنجامدەدرێت ، كە ئەو 100 هەزار كەسی بەشداری دەكەن، لەسەر شەقامی سەرەكی كەنیسەكە بۆ پێشوازی لەشازادەو هاوسەرەكەی دەوەستن.

شازادە هاری، تەمەنی 33 ساڵەو لەریزبەندی شاهانەیی بەریتانیا پلەی شەشەمی هەیە، ماركلیش، تەمەنی 36 ساڵەو لەهاوسەرگیری پێشووی جیابووەتەوەو دایكی ئەمریكییەو باوكیشی بەرەگەز ئەفریقییە.

هـ ـ ح