بەكارهێنانی مۆبایل لەپێش خەوتن باری دەروونی مرۆڤ دەشێوێنێت

هەمەڕەنگ

19/05/2018‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی پزیشكی باس لەتێكچوونی باری دەرنوونی دەكات، ئەوەش بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایل.

بەپێی توێژینەوەكە ، كە رۆژنامەیMetro ی بەریتانی ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردووەتەوە، بەكارهێنانی مۆبایل لەشەوداو لەپێش خەوت، باری دەروونی مرۆڤ دەشێوێنێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كە لەناوەندی زانكۆی گلاسكۆ ئەنجامدراوە، بەهۆی كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی مرۆڤ، بەكارهێنانی مۆبایل لەپێش خەوتن مەترسیدارە.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، لەگەڵ بەكارهێنانی مۆبایل ‌و سەیركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كاریگەری زیاتر لەسەر مرۆڤ دادەنێت‌و ژیانی رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە.

هـ ـ ح