ئانیستۆن رۆڵی سەرۆكی ئەمریكا لەفیلمێكی كۆمیدی دەبینێت

هەمەڕەنگ

19/05/2018‌ 300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "نتفلێكس" رایگەیاند، كە كچە ئەستێرەی دیاری ئەمریكی‌و هۆلیوود جینیفەر ئانیستۆن رۆڵێكی نوێ‌ دەگێڕێت، كە دەیەوێتە سەكەم كچ ئەو رۆڵە بگێرێت.

كۆمپانیاكە راشیگەیاند، ئەو هونەرمەندە كچە رۆڵی سەرۆكی ئەمریكا لەفیلمێكی كۆمیدی دەبینێت، كە بڕیارە بەم نزیكانە فیلمەكە بەرهەمبهێنرێت.

هەروەها لەو فیلمە كۆمیدییە، هونەرمەندی ئەمریكی تیج نۆتارۆ رۆڵی هاوسەری ئانیستۆن دەبینێت، كە ناوی فیلمەكە "ژنانی یەكەمە".

ئانیستۆن (49 ساڵ)، كە رۆڵی لەچەندین فیلمی كۆمیدی‌و رۆمانسی بینیوە، هەروەها لەزنجیرە فیلمی "فریندز" لەساڵی 2014 ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد.

هـ ـ ح