نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ خوار 80 دۆلار نزمدەبێتەوە

جیهان

19/05/2018‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبووەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەماوەی هەفتەی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 79 سەنت نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 78.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 21 سەنت بەرێژەی 0.29% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە71.28 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، بەشێوەیەك هەر بەرمیلێكی بە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح