بۆ رێگری لەكەوتنەوەی پشێوی‌و پاراستنی گیانیان
رێگە بە بەرپرسانی یەكێتی نادرێت بەشداری مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بكەن

کوردستان

19/05/2018‌ 13026 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێگە بە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نادرێت بەشداری مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەی گۆڕان بكەن، ئەوەش بۆ رێگری لەكەوتنەوەی پشوێی‌و سەلامەتی گیانیان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی پەیامیان بۆ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان ناردووە، بەوەی دەیانەوێت بەشداری مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دەكەن، كە ئەمڕۆ شەممە بەرێوەدەچێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەبەرانبەر ئەو داواكارییەدا بەرپرسانی گۆڕان رایانگەیاندووە، كە باشترە بەرپرسانی یەكێتی بەشداری ئەو مەراسیمە نەكەن، ئەوەش بۆ ئەوەی پشێوی بەو هۆیەوە دروست نەبێت‌و گیانی بەرپرسانی ئەو حیزبەش پارێزراوبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، كە بەهۆی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە گرژی كەوتە نێوان گۆڕان‌و یەكێتی، بەشێوەیەك بەرپرسێكی یەكێتی چووە سەر گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی‌و بەو هۆیەوە شەڕو پێكدادانی توند روویدا، كە لەو گردە گۆڕی نەوشیروان مستەفاش هەیە.

ساڵیادی كۆچی نەوشیروان مستەفا، ئەمڕۆ شەممە سەعات هەشتی شەو بەرێوەدەچێت، كە زانیارییەكانی شارپرێس باس لەوە دەكەن، زۆربەی زۆری حیزبەكانی هەرێمی كوردستان بەنوێنەر بەشداری ساڵیادەكە دەكەن.

هـ ـ ح