چەكی زەیدان بۆ یاری كۆتایی ئەوروپا مارسیلۆیە

وەرزش

19/05/2018‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان چەكێكی بەهێزی ئامادەكردووە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكانی رابردوو پێشكەشی كردووە، زەیدان دەیەوێت مارسیلۆ وەك چەكێكی بەهێز بۆ یاری كۆتایی بەكاربهێنێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، زەیدان ئامادەكاری تەواوی بەمارسیلۆ كردووە، بۆ ئەوەی لە یاری كۆتایی ئاستی بەرز پێشكەش بكات، بتوانێت لەیارییەكە سوودی لێوەربگرێت بۆ بردنەوە.

یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، رۆژی 26ی ئەم مانگە لەنێوان یانەی ریاڵ مەدریدو لیڤەرپوڵ بەرێوەدەچێت، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگەو هەوڵی بردنەوە دەدەن.

هـ ـ ح