شوێنگرەوەی دیمبلی.. بەرشەلۆنە چاوی لە دوو ئەستێرەی ئارسیناڵە

وەرزش

19/05/2018‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بەتواناكانی چەند یاریزانێكی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەدات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەو یاریزانەی یانەی بەرشەلۆنە لەئەرسیناڵ گرنگرییان پێدەدات، بریتین لە هیكتۆر پیلیرینئ ئارۆن رامزی.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، بەرشەلۆنە ئامادەیە بەگرێبەستی گۆڕینەوە ئەو دوو یاریزانە بكرێت، لەبەرانبەردا دەستبەرداری عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یانە ئینگلیزییەكە دەبێت.

هیكتۆر پیلیرین لەهێڵی بەرگری ‌و لەباڵی راست یاری دەكات، كە یانە كەتەلۆنییەكە كێشەی لەو ناوەندە هەیەو بەنیازە یاریزانێكی بۆ بكرێت.

هـ ـ ح