شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لیستی ناوی یاریزانەكانی ئاشكراكرد، كە بۆ یاری خولی ئیسپانی لەهەفتەی كۆتایی بەشداری دەكەن.
بەپێی لیستەكە، زەیدان هەریەكە لەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو دانی كارڤاخالی ئیسپانی لەپێكهاتەكە بۆ ئەو یارییەی خولی ئیسپانی دوورخستووەتەوە.
دانی كارڤاخالو كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەم دوایانە تووشی پێكان بوونو گەڕانەوە بۆ یاریگاكان، بەڵام زەیدان بۆ ئەو یارییە دووریخستوونەتەوە.
هەروەها زەیدان بۆ ئەو یارییە گۆڵپارێزی یانەكەی كیلۆر ناڤاسی بانگهێشت نەكردووە، ئەوەش بۆ ئەوەی پشووی زیاتر بەو یاریزانە بدات.
هـ ـ ح