شارپرێس:
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرترین ده‌نگی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ده‌ستهێناوه.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌كۆكردنه‌وه‌ی 70 هه‌زار و 933 ده‌نگ، له‌نێو كاندیدی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كاندا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هاوكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پارێزگای سلێمانی چوار كورسی به‌ده‌ستهێناوه، له‌پارێزگای هه‌ولێریش كورسیه‌كی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕوون نییه هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌باره‌ی به‌شداریكردن یاخود كشانه‌وه له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گۆڕان‌و شه‌ش لایه‌نی سیاسی دیكه‌ی هه‌رێم، هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم، "یه‌كێتی‌و پارتی" به‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ڕ . ج