شارپرێس:
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی جامی ئینگلته‌راش ئه‌و هه‌ر ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی نه‌یشارده‌وه گه‌ر یانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ست بهێنێت‌و جامی ئینگلته‌را بباته‌وه، ئه‌و هه‌ر ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
به‌وته‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره، یانه‌كه‌ی دوا بڕیاریداوه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون لێی، بۆیه له‌بردنه‌وه‌ی جامی ئینگلته‌راش هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی له‌یانه‌ی بلوز نه‌ماوه.
له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی چێڵسی ئاستێكی خراپی پێشكه‌شكرد، له‌خولی داهاتووی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بێبه‌شبوو، ئه‌وه جیگه له‌وه‌ی له‌خولی نایابی ئینگلیزی پله‌ی پێنجه‌می گرتووه.
ڕ . ج