شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داوا له‌پزیشكه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌كات، زوو چاره‌سه‌ری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێكانه‌كه‌ی چاك ببێته‌وه‌و به‌شداری یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بكات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، ڕۆناڵدۆ داوای له‌پزیشكه‌كانی یانه‌ی شاهانه كردووه، خێرابكه‌ن له‌چاره‌سه‌ركردنی، چونكه ده‌یه‌وێت له‌یاریی كۆتایی یانه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌شه‌م تۆپی ئاڵتونی بباته‌وه.
له‌یاریی كلاسیكۆی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕۆناڵدۆ دووچاری پێكان هات، به‌ڵام پزیشكه‌كانی دڵنیاییاندا له‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاماده ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید رایگه‌یاند، ڕۆناڵدۆ له‌سه‌دا 120 بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاماده‌یه.
ڕ. ج