شارپرێس:
ئیدین هازاردی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌باره‌ی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونییه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكراكرد، ناڕاسته‌وخۆ هێرشیكرده سه‌ر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌و لیۆنێ میسی ئه‌رژه‌نتینی.
ڕیكاردۆ كاكا دواین یاریزان بوو كه ساڵی 2007 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی وه‌رگرت، چونكه له‌دوای ئه‌و ساڵه‌وه‌و ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه ئه‌و خه‌ڵاته له‌نێوان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسیدا هه‌ر ساڵه‌و بۆ یه‌كێكیان دابه‌شده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه هازارد كه یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كاندیده بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ڕایگه‌یاند، "له‌تۆپی پێدا بۆ ئه‌وه‌ی شتێك ببه‌یته‌وه بۆ نمونه تۆپی ئاڵتونی یانه ببیته گۆڵكار، ئه‌وا ده‌بێت زۆر ئه‌نانی بیت" كه مه‌به‌ستی هازارد به‌ناڕاسته‌خۆ له‌ڕۆناڵدۆ و میسی بوو.
ڕ . ج