شارپرێس:
گۆلچی یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی باس له‌ئاینده‌ی خۆی و په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانییه‌وه ده‌كات.
ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ر گۆلچی یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، "خوا ئه‌زانێت له‌داهاتوودا چی ڕووده‌دات، ئێستا من له‌ڕاهێنان‌و فێربووندام، من ئاسوده‌م له‌ڕۆما".
به‌وته‌ی گۆڵچییه‌كه‌ی یانه‌ی ڕۆما، ئه‌و ته‌نها بیر له‌جامی جیهانی ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕێشده‌كات بزانێت دواتر چی ڕووده‌دات.
پێشتر ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ر بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
ڕ . ج