شارپرێس:
گۆنزالۆ هیگواینی ئەرژەنتینی و هێرشبەری
یانەی یۆڤانتۆس بەباشترین یاریزانی یانەكەی دەستنیشان كرا.
یانەی یۆڤانتۆس لەسەر پێگەی فەرمی خۆی
بڵاویكردووەتەوە بەدەنگی هاندەران گۆنزالۆ هیگواین بەباشترین یاریزانی وەرزی
2017-2018ی یانەكەمان دەستنیشان كراوە.
ئاژانسەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەداوە "هیگواین لەوەرزی
ئەمساڵدا بەشداری لە 30 گۆڵ زیاتردا كردووەو بەو هۆكارەش لەلایەن هاندەرانەوە و بۆ
دووەم ساڵی یەكلەدوای یەك بەباشترین یاریزانی یۆڤی دەستنیشانكراوە".
هاوکات لەیارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر هیلاس ڤیلارۆنا خەڵاتەكە دەدرێتە هیگواین.
یانەی یۆڤانتۆس بۆ حەوتەم جاری یەكلەدوای یەك
نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.
هـ ـ ر