شارپرێس:
یانەی ناپۆلی ئیتاڵی نرخی کالیدۆ کۆلیبالی
دیاریکرد و بە 120 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشیت.
میدیاکای
ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە "یانەی ناپۆلی نرخی یاریزانە 26 ساڵییەکەی ئاشکرا
کرد و بە 120 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشێت."
میدیاکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەشداوە "هەر
یەکە لەیانەکانی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بەشوێن تواناکانی
یاریزانە سەنیگالییەکەوەیە، بەڵام یانەی ناپۆلی نایەوێت بە نرخێکی لەوە کەمتر
یاریزانەکەی بفرۆشێت".
کالیدۆ کۆلیبالی ماوەی چوار وەرزە یاری بۆ یانەی
ناپۆلی دەکات، ئەم وەرزەش لە 44 یاریدا پێنج گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە.
هـ ـ ر