یۆڤانتۆس دوا یاری خولی ئیتاڵیای بردەوە و بوفۆنیش ماڵئاوایی کرد

وەرزش

19/05/2018‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە خولی ئیتاڵیا ڕایدەگێنێت "یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هیلاس ڤیرۆناى بردەوەو بوفۆنیش دوا یاریی خۆی بەدرێسی یوڤیەوە ئەنجامدا".


پاش ئەوەى یانەى یۆڤانتۆس بۆ حەوتەم جار لەسەر یەک توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت لەدوا یاریدا روبەروی یانەى هیلاس ڤیرۆنا بوەوە.
یانەى یۆڤانتۆس بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر هیلاس ڤیرۆنا بەدەستهێنا.


بەوەش یوڤی کۆی خاڵەکانی بۆ 95 خاڵ بەرزکردەوەو هیڵاس ڤیرۆناش بە 25 خاڵ دابەزی بۆ ریزی یانە پلە دوەکانی ئیتاڵیا.


بوفۆن دوا یاری خۆی بە درێسی یۆڤانتۆسەوە ئەنجامداو بەشێوەیەکی فەرمی ماڵئاوایی لە خانمە پیرەکە کرد.


هاندەرانی یۆڤانتۆس و ئیدارەى یانەکە لە یاریگادا ریزی بوفۆنیا گرت و ماڵئاواییان لێکرد.


هـ ـ ر