شارپرێس:
بەرزی كێشی لەش كێشەی زۆر بۆ مرۆڤ دروستدەكاتو تووشی چەندین نەخۆشییان دەكات.
پزیشكەكان رێگەی زۆریانداناوە بۆ ئەوەی مرۆڤەكان خۆیان لەبەرزی كێشی لەش بپارێزن، بۆ ئەوەی لەنەخۆشی دووربن.
گرنگترین رێگەكان بۆ دابەزاندی لەش وەرزشكردنو رێكخستنو جۆری خواردنەكانە، وەك سەرچاوە پزیشكییەكان ئاشكرایانكردووە.
بەپێی توێژینەوەیەك، كە ناوەڕۆكەكەی گۆڤاری Womenshealthmag بڵاویكردووەتەوە، رێگەی كاریگەری هەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ كێشی لەشی دابەزێنێت.
خواردنی ژەمە خۆراكییەكان بەشێوەی رێكوپێك
توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، كە ئەو كەسانەی ژەمە خۆراكییەكانیان بەشێویەكی رێكوپێك دەخۆن هەمیشی كێشی لەشیان هاوسەنگەو تووشی قەڵەی نابن.
كەمكردنەوەی خواردن
توێژینەوەكان سەرەڕای باس لەوە دەكەن، كە مرۆڤ دەبێت ژەمە خۆراكییەكانی رێك بێت، باس لەوەش دەكەن، كە دەبێت لەژەمە خۆراكییەكان برێكی زۆر خۆراك نەخۆنو پشتریش بە ببەستن بەخواردنی میوەو سەوزە.
وەرزشكردن
زاناكان وەرزكردن بەرێگایەكی سەرەكی دەزانن بۆ كەمكردنەوەی كێش، بەتایبەتی وەرزشی رۆژانە، كە رێگایەكی زۆر باشو كاریگەرە بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەزیادكردنی كێش.
هـ ـ ح