كچە هونەرمەندێكی ئیتالی هۆشداری دەداتە دەستدرێژكارانی سێكسی

هەمەڕەنگ

20/05/2018‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاسیا ئارجینتۆی كچە هونەرمەندی ئیتالی، كە پێشتر رایگەیاندبوو، دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر، هۆشداریدایە، ئەو كەسانەی لەڤیستڤاڵی كان هەوڵی دەستدرێژی سێكسی دەدەن.

ئارجینتۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئێستاش كەسانێك هەن، دەیانەوێت دەستدرێژی سێكسی بكەنە سەر خانمە هونەرمەندەكان، بۆیە دەبێت ئەو كەسانە ئاگاداربن رووبەڕوویان دەبنەوە.

ئەو كچە هونەرمەندە ئیتالییە، لەلایەن كەسێك بەناوی وینستین دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر، ئەوەش لەساڵی 1997 لەچوارچێوەی چالاكییەكانی ڤیستڤاڵی كان، كە ئەوكات تەمەنی 21 ساڵ بووە.

ئارجینتۆ بۆ خولی ئەمساڵی ڤیستڤاڵی كان لەفەرەنسا، یەكێك بوو لەپێشكەشكارانی ئاهەنگی كۆتایی ڤیستڤاڵەكەو خەڵاتێكی بەخشی بەبراوەكان.

هـ ـ ح

بەپەلە