تاجەكەی سەر مێگان ماركڵ تەمەنی 86 ساڵ بوو

هەمەڕەنگ

20/05/2018‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەركەوتنی میگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری لەئاهەنگی هاوسەرگرییان بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاكان.

میگان‌و هاری رۆژی 19ی ئەم مانگە هاوسەرگرییان كرد، كە میگان لەئاهەنگەكە بەدلەیەكی بوكێنی تەواو سپی لەبەردابوو، لەگەڵ ئەوەش تاجێكی ئەڵماسی لەسەر كردبوو.

ئەو ئاهەنگە لەكۆشی "كینزنجتون" ئەنجامدرا، كە بۆ میدیاكان گرنگییەكی زۆری هەبوو، كە دیزاینی بەدلەی بوكێنی میگان لەلایەن دیزاینەری فەرەنسی جیفنشی ئامادەكرابوو.

هەروەها تاجەكەی میگان، ئەو تاجەبوو، كە شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی بەریتانیا لەتەمەنی 36 ساڵی لەسەری كردووەو هاوسەرگیری پێوەكردووە.

مێژووی دروستكردنی ئەو تاجە بۆ ساڵی 1932 دەگەڕێتەوە، كە تایبەتە بەخانەوادەی شاهانەیی‌و بەئەڵماس نەخشێنراوە.

هـ ـ ح