شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگادار، راستی گفتوگۆی نێوان ئەندرێس ئێنێستای ئیسپانیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكراكرد.
ئێنێستا لەماوەی رابردوو بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنەی راگەیاند كە ئێستا سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، گواردیۆلا دەیەوێت ئەو یاریزانە لەیانە كەتەلۆنییەكە بكرێتو بیكاتە یاریزانی مان سیتی.
لەو بارەوە رۆژنامەی مۆندۆ ئاشكرایكرد، كە لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لەگواردیۆلاوە زانیویەتی هیچ گفتوگۆیەك لەنێوان ئەو راهێنەرەو ئەندرێس ئێنێستا ئەنجامنەدراوە.
رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە یاریزانەكەی بەرشەلۆنە سوورە لەسەر رۆشتنی بۆ یانەی فیسیل كوبەی ژاپۆنی، كە خاوەندارییەكی یانەكە كۆمپانیای راكۆتینی سپۆنسەری یانەی بەرشەلۆیە.
هـ ـ ح