وردەكاری رێككەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ كریزمان

وەرزش

20/05/2018‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رێككەوتووە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە روو لەیانە كەتەلۆنییەكە بكات.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لەهەواڵێكدا، وردەكاری رێككەوتنەكەی یانەی بەرشەلۆنەو ئەنتوان كریزانی ئاشكراكرد، بەوەی هەردوولا لەسەر گرێبەستێكی پێنج ساڵە رێككەوتوون ، ئەوەش بەموچەی 15 ملیۆنی ساڵانە.

گرێبەستەكەی بەرشەلۆنەو كریزمان لەسەر داواو ئاگاداری جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە، كە ئەو سەرۆكە گرنگییەكی زۆری بەگرێبەستەكە داوە.

هەروەها رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، لەنێوان بەرشەلۆنەو كریزمان رێككەوتن كراوە، كە ئەگەر لایەكیان لەو گرێبەستە پاشگەزبێتەوە، ئەوە دەبێت بڕێك پارە بدات.

ئەنتوان كریزمان تا ساڵی 2019 گرێەبەستی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید هەیە، كە بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی 100 ملیۆن یۆرۆیەو بەرشەلۆنە ئامادەیە ئەو بەهایە بداتە یانە مەدریدییەكە.

هـ ـ ح