كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 450 ی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژووكرد

وەرزش

20/05/2018‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، گەیشت بەژمارەیەكی نوێ‌ لەگەڵ یانە مەدردییەكە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەدەقیقەی 32ی یاری ریاڵ مەدرید بەرانبەر یانەی ڤیاریاڵ گۆڵێكی تۆماركرد، كە یارییەكە لەچوارچێوەی هەفتەی كۆتایی خولی ئیسپانی بوو، كە یارییەكەش بەدوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

بەپێی تۆڕی "سكای سپۆرت" رۆناڵدۆ بەو گۆڵە كۆی گۆڵەكانی كردە 450 گۆڵ ، كە بەدرێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە تۆماركردووە.

رۆناڵدۆ بە 437 یاری لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید توانیویەتی ئەو ژمارە گۆڵە تۆماربكات، كە بەردەوامە لەیاریكردن بۆ یانە مەدریدییەكە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ یەكەم یاریزانی خولە گەورەكانی ئەوروپایە، كە 50 گۆڵی لەوەرزی 2017-2018 تۆماركردووە، كە 44 گۆڵی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركردووەو شەش گۆڵیشی بۆ هەڵبژاردەی پرتوگال.

هـ ـ ح