خلیفی دەرگای رۆشتن بەرووی نیمار دەكاتەوە

وەرزش

20/05/2018‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
هێشتا پرسی چوون، یان مانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەیانەكەی یەكلانەبووەتەوە، بۆیە ئەو پرسە رۆژەڤی میدیاكانی جیهانە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ناسر خلیفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان رایگەیاندووە، كە ئەو رێگر نابێت لەبەردەم نیمار ئەگەر خواستی ئەوەی هەبێت ریزی یانەكەی جێبهێڵێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەو دەیەوێت نیمار بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو یاریزانە خۆی خواستی بۆ رۆشتن هەیە، ئەوە ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر رۆشتنی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، نیمار داسیلڤای بەرازیلی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان بەرەو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی جێبهێڵێت.

هـ ـ ح