شارپرێس:
راهێنەرى بەرشەلۆنە ١٩ یاریزانى بۆ
یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر سۆسیداد بانگهێشتکردووە و سێ یاریزانیشى
دوورخستووەتەوە.
ئەمشە کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەک لە دوا هەفتەى
خولى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆ، میواندارى ریاڵ سۆسیداد دەکات.
ئیرنستۆ ڤاڵڤێردى راهینەرى یانە
کەتەلۆنیەکە ١٩ یاریزانى بۆ ئەو یارییە بانگهێشتکردووە و سێ یاریزانیشى بەهۆکارى
جیاواز دوورخستووەتەوە.
هەروەها تۆماس فێرمایلین بەهۆى پێکانەوە
دوورخراوەتەوە و سێرجى رۆبێرتۆش بەهۆى راگیرانەوە بانگهێشتنەکراوە و پشووش بە
پاوڵینیۆ جۆنیۆر دراوە.
بەرشەلۆنە بە چەند هەفتەیەک پێش کۆتایى
هاتنى خولەکە بۆ ٢٥یەمین جار نازناوى لالیگاى بەدەستهێنا و تا ئێستاش ٩٠ خاڵى
کۆکردووەتەوە.
هـ ـ ر