شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بیر له‌گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار داسێلڤای یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هیچ نیه‌تێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار داسێلڤای به‌رازیلی بۆ یانه‌كه‌ی له‌هاوینی ئه‌مساڵدا نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه ئیسپانییه، پێده‌چێت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هاوین یاخود زستانی ساڵی داهاتوو نه‌یمار بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، نه‌ك له‌هاوینی ئه‌مساڵدا.
پێشتر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردنی نه‌یمار به‌ریاڵ مه‌دریده‌وه باوكی نه‌یمار كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌یه، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كۆبووه‌ته‌وه.
ڕ . ج