شارپرێس:
فەیرۆزی گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانیو عەرەب، گۆرانییەكی نوێی بۆ قودسی فەڵەستین وت.
گۆڕانییەكەی فەیرۆز لەكاتێكدایە، كە ئێستا كێشەیەكی زۆر لەنێوان فەڵەستینییەكانو ئیسرائیلییەكان هەیە لەسەر پرسی قودس.
گۆرانییەكەی فەیرۆز گۆرانییەكی خەمگینییەو تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن ریما رحبانی نووسراوە، كە هەر ئەویش كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.
پێشتر فەیرۆز گۆرانی تری بۆ قودس وتبوو، كە لەبەناوبانگترین گۆرانی "زهرە المدائن" بوو، ئەوەش دوای شكستی هێزی عەرەبی لەبەرانبەر سوپای ئیسرائیل لەحوزیران ساڵی 1967.
كۆتا ئەلبومی گۆرانی فەیرۆز لەساڵی 2017 بەرهەمهاتووە، كە ناوی "ببالی"، كە ئەوە ژمارە 99ی بەرهەمەكانی بوو لەژیانی هونەری.
هـ ـ ح