شازادە هاری‌و میگان ماركڵ مانگی هەنگوینیان دوادەخەن

هەمەڕەنگ

21/05/2018‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادەی هاری‌و هاوسەرەكەی میگان ماركڵ، كە بەم دوایانە هاوسەرگرییان كرد، بڕیاریاندا مانگی هەنگوینییان دوابخەن.

شازادە هاری بەریتانیاو میگان ماركڵ رۆژی 19ی ئەم مانگە بەفەرمی هاوسەرگیرییان كرد، كە هاوسەرگیرییەكەیان گرنگییەكی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە پێدرا.

هاری‌و ماركڵ بەهۆی یادی لەدایكبوونی شازادە شارلز، كە هاوكی زاوەیە، مانگی هەنگوینییان دواخستووە، كە بڕیاربوو دوای هاوسەرگیری بچنە ناوییەوە.

ئەو دوانە لە كەنیسە سانت جۆرج ‌و كۆشكی وندسور هاوسەرگیرییەكەیان ئەنجامدا، كە ژمارەیەكی زۆر لەكەسانی خانەدانی بەریتانیاو كەسایەتی بەناوبانگی جیهان بەشدارییان تێداكرد.

لەگەڵ دواخستنی وادەی مانگی هەنگوینییان تائێستا دیارینەكراوە هاری‌و میگان كەی‌و بۆ چ شوێنێك دەچن، ئەوەش بۆ مانگی هەنگوینیان.

هـ ـ ح