میسی قسە لەسەر گرێبەستەكەی كریزمان دەكات

وەرزش

21/05/2018‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەسەر گرێبەستەكەی یانەكەی لەگەڵ ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كرد.

میسی لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ وتی: "من زۆر سەرسامم بەئاستی كریزمان، ئەو یاریزانێكی زۆر باشەو یەكێكە لەباشترینەكانی جهان".

میسی وتیشی: "قسەیەكی زۆر لەباری هاتنی كریزمان بۆ بەرشەلۆنە دەكرێت، بەڵام من هیچ شتێك لەو بارەوە نازانم‌و هیچ رۆڵێكیشم لەو پرسەدا نییە، وەك ئەوەی میدیاكان باسی دەكەن".

ئەمە لەكاتێكدایە، دەنگۆیەكی زۆر هەیە، كە ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید روو لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات، ئەوەش لەهاوینی داهاتوو.

لەباری كۆتایی ئەم وەرزە، میسی ئەوەی وتووە، لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتاییان بەوەرزێكی باش هێناوە، ئێستا بەرەو ئەرجەنتین دەكەومەرێ‌ بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەكەم بیر لەبردنەوەی نازناوی مۆدیال بكەینەوە.

هـ ـ ح