پاریس سان جێرمان بەدوای جێگرەوەی كاڤانی دەگەڕێت

وەرزش

21/05/2018‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەدوای جێگرەوەی ئیدسن كاڤانی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی هێرشبەری یانەكەی دەگەڕێت.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردەوە، كە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو شوێنگرەوەیەكی باس بۆ ئیدسن كاڤانی پەیدا بكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو یاریزانەی یانە پاریسییەكە چاوی لەسەرییەتی لەهاوینی داهاتوو بیكرێت‌و بیكاتە جێگرەوەی ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە، رۆبەرت لیڤاندۆفسكی پۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی بایەرن میونیخە.

ئەمە لەكاتێكدایە رەنگە هاوینی داهاتوو كاڤانی ریزی یانەی پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت‌و روو لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بكات.

هـ ـ ح