نرخی نەوت لەبازاڕەكان بەرزبووەە لەسەرووی ٧٩ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا

جیهان

21/05/2018‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیھاندا بەرزبووەو لە سەرووی ٧٩ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكاندا دوای ئەوە دێت، كە بەپێی داتا نوێیەكان، ژمارەی سەكۆكانی ھەڵكەندن لەئەمریكا لە میانی ھەفتەی رابردوودا لە ٨٤٤ سەكۆ جێگیربووە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەكاتژمێر ٠٥:٢٩ نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لەبازاڕەكاندا، بە ٧٩،٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، ھاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی (نایمەكس) بە ٧١ دۆلارو ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنێت لەكاتێكدایە، كە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو لە ڤێنیزوێلا دابەزیوە، ھەروەھا ئەمریكا بەنیازە سزای ئابووری توند بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

هـ ـ ح