شارپرێس:
خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالیو راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی داوای پێنج گرێبەست لەیانەكەی دەكات، كە بۆ ئەوەش یانەكە پێویستی بەخەرجكردنی ملیۆنان پاوەن هەیە.
رۆژنامەی "میرۆر"، ئاشكرایكردووە، كە مۆرینیۆ بۆ ئەنجامدانی ئەو پێنج گرێبەستە لەهاوینی داهاتوو داوای 250 ملیۆن پاوەنی بەریتانی كردووە.
رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە مۆرینیۆ دەیەوێت گبرێبەست لەگەڵ تۆبی ئەلدیرفیریلد، بەرگیركاری تۆتنهامو زەم فرید لەیانەی شاختارو وگان میشیل سیری لەیانەی نیسو جۆرجینیۆ لەیانەی ناپۆلی بكات.
هەروەها یانەی مانچستەر یونایتید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەلێكس ساندرۆ، لەیانەی یۆڤانتۆسو گاریس بەیڵیش لەیانەی ریاڵ مەدرید بكات.
رۆژنامەكە جەختیكردووەتەوە، راهێنەرە پۆتوگالییەكە سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانەو دەیەوێت بەزوویی یەكلایان بكاتەوە.
هـ ـ ح