عێراق.. لەنێوان 4 لیستی براوەی هەڵبژاردن هاوپەیمانییەكی گەورە دروستدەكرێت

عیراق

21/05/2018‌ 1587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەمیل مەیاحی وتەبێژی رەوتی حیكمە، رایگەیاند، بەئامانجی پێكھێنانی حكومەتی داھاتووی عێراق لەنێوان لیستەكانی سائرون، نەسر، حیكمە و فەتح هاوپەیمانییەكی گەورە دروستدەكرێت.

محەمەد جەمیل مەیاحی لەمیانی بەیاننامەیەك راشیگەیاند، ئەو چوار لیستە گفتوگۆیان كردووەو لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوو، ئەو هاوپەیمانییە رادەگەیەنرێت.

بەپێی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران، كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاندووە، ھاوپەیمانی سائرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر لە كۆی ٣٢٩ كورسی، ٥٤ كورسی بەدەستھێناوە و دوای ئەو  لیستی فەتح بەسەرۆكایەتی ھادی عامری دێت، كە ٤٧ كورسی مسۆگەر كردووە و ئیئتلافی نەسر بەسەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی ٤٢ كورسی بەدەستھێناوە و رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەممار حەكیم بووەتە خاوەنی ١٩ كورسی.

ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی-یش، كە ٢٦ كورسی بەدەستھێناو لەو ھاوپەیمانییەتییەدا نییە كە ئەو چوار قەوارەیە بۆ پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوو، پێكیدەھێنن.

ئیئتلافی سائرون بە تەنیا ناتوانێت حكومەتی داھاتوو پێكبھێنێت، بۆیە پێویستی بە بەستنی ھاوپەیمانییەتییە لەگەڵ قەوارە براوەكانی دیكە تا بتوانێت حكومەتی داھاتوو پێكبھێنێت.

هـ ـ ح