ئەنجامی چەند چالاكییەكی پەكەكە لەدژی سوپای توركیا ئاشكرادەكرێت

کوردستان

21/05/2018‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

نراگەیەنراوەكە وردەكاری چەند چالاكییەكی گەریلاكانی پەكەكەی لەدژی سوپای توركیا لەباشوورو باكووری كوردستان خستووەتەڕوو، كە بەم شێوەیەیە.

' لە چەلی ٢ سەربازی سوپای توركیا كوژران'
لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا هێزەكانمان ئێوارەی ٢٠ی ئەیار/٣٠ بانەمەر لە كاتژمێر ١٨:٣٠ خولەكدا سوپای داگیركەری توركیایان لە گردی كوردان-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ كردە ئامانج. لەو چالاكییەدا ٣ سەنگەری داگیركەران تیكدران و ٢سەربازی سوپای توركیا كوژران.

لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا  لەهەمان ڕۆژدا ولە كاتژمێر ١٥:١٠ خولەكدا لە گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان لەدژی سوپای داگیركەری توركیا چالاكییان ئەنجامدا. لەو چالاكییەدا سەربازێكی دوژمن كوژرا.

' لە شەمزینان سەربازیكی سوپای توركیا كوژرا'
بەرەبەیانی ٢١ی ئەیار /٣١ی بانەمەر لە كاتژمێر ٠٧:٠٥ خولەكی بەیانیدا لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕیدا گەریلاكانمان لە دژی سوپای توركیا كە لە نێوان ڕێگەی هەفتتكان-ێ وتیسێ-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ خەریكی كۆنتڕۆلكردنی ڕێگا بوون، چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا سەربازێكی سوپای توركیا كوژرا.

' لە پاسوورێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی'
لە ڕێكەوتی ١٧ی ئەیار/٢٧ی بانەمەر، سوپای توركیای داگیركەر بە هاوكاری كۆنتراكانی لە شاپیرناز-ی ناوچەی ئامەد ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دەست پێكردووە. لە ئۆپەراسیۆنەكە كەلك لە دەیان ترۆمبێلی سەربازی جۆری(زیرخ) وەرگیراوە و لە ڕۆژی ١٩ی ئەیار/٢٩ی بانەمەڕ سوپای توركیا بەشێك لە هێزەكەی لەوناوچەیە كشاندووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە