شارپرێس:
سێرجیۆ ڕامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرایكرد، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ڕوی ته‌كنیك‌و ئاسته‌وه، یانه‌یه‌كی ته‌واو ئاماده‌یه.
سێرجیۆ ڕامۆس له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ خاوه‌نی محه‌مه‌د سه‌ڵاح‌و فێرمێنیۆ و مانییه، كه سێ یاریزانی خێران‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ر دروستده‌كه‌ن.
به‌بۆچوونی ڕامۆس، قورسه به‌ئاسانی بتوانرێت له‌نێو یاریگه‌دا ئه‌و سێ یاریزانه كۆنترۆڵ بكرێت، بۆیه ئه‌و یانه‌یه لیڤه‌رپوڵ له‌ڕوی ته‌كنیك‌و ئاسته‌وه، یانه‌یه‌كی ته‌واو ئاماده‌یه.
ڕامۆس جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌توانێت به‌سه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدا، له‌یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتوو بێت.
ڕ . ج