شارپرێس:
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌رگیز نه هه‌ل له‌ده‌ستده‌دات، نه‌شكستیش ده‌هێنێت.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "زڵ‌اتان هه‌رگیز شكستناهێنێت‌و هه‌لیش له‌ده‌ستنادات، ئه‌وه شێوازێكه بۆ ئه‌وه‌ی منی پێ تاقیبكرێته‌وه، نا من سه‌ركه‌وتوو بوم".
زڵ‌اتان ئێستا ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌و مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه ڕویكرده یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی.
له‌ماوه‌ی یاریكردنی ئه‌م دوو مانگه‌یدا له‌گه‌ڵ یانه ئه‌مریكییه‌كه، ئیبراهیمۆڤیچ توانیویه‌تی سێ گۆڵ تۆمار بكات، هاوكات یه‌ك ئه‌سێستی هه‌یه.
ڕ. ج