شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات سكاڵا له‌دژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماربكه‌ن.
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "لایه‌نه سیاسییه‌كان سكاڵا له‌دژی كۆمسیۆن تۆماربكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌و پێشێلكارییه یاساییانه‌ی كۆمسیۆن ئه‌نجامیداوه، هه‌ر له داخستنی ده‌رگای كۆمسیۆن به‌ڕووی لایه‌نه سیاسییه ناڕازییه‌كان، تا وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی سكاڵا یاساییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێشێلكارییه‌كانی كۆمسیۆن ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی حه‌قیقی بۆسه‌ر ئاینده‌ی سیاسی عێراق، هه‌روه‌ها هاوڵاتیانیش له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بێهیوا ده‌كات.
تا ئێستا كۆمسیۆن وه‌ڵامی سكاڵای شه‌ش لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی نه‌داوه‌ته‌وه، كه تیایدا ئه‌نجامه بڵاوكراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ڕه‌تكرده‌وه، داوای ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌ركوك كرد، چونكه به‌وته‌ی ئه‌وان "یه‌كێتی‌و پارتی ساخته‌كارییان له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامداوه".
ڕ . ج