رامۆس ماڵئاوایی له‌سێ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ ده‌كات

وەرزش

21/05/2018‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ ڕامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ماڵئاوایی له‌سێ یاریزان ده‌كات، كه‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كانیان جێده‌هێڵن.

له‌په‌یامێكدا بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بوفۆنی گۆڵچی یۆڤانتۆس، ئه‌ندرێس ئینێستا یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، فێرناندۆ تۆرێس-ی یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، سێرجیۆ ڕامۆس ڕایگه‌یاند، "ئێوه‌ زۆر به‌جوانی جه‌نگان‌و تۆپی پێتان گه‌وره‌تر كرد".

كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ پاش ساڵانێكی دورودرێژ له‌به‌رده‌وامبون له‌یانه‌ی یۆڤانتۆس، جیانلویجی بوفۆن-ی گۆڵچی ئه‌و یانه‌یه‌ ڕیزی خانمه‌ پیره‌كه‌ جێده‌هێڵێت، كه‌ چاوه‌ڕێده‌كرێت ڕوبكاته‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ئینێستا‌و تۆریس-یش ڕیزی یانه‌كانیان جێده‌هێڵن، كه‌ پێده‌چێت خولی چینی وێستگه‌ی داهاتووی یاریكردنی ئینێستا بێت.

ڕ . ج