ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا جێگرەوەی بۆفۆن بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکەن

وەرزش

21/05/2018‌ 171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە جێگرەوەی جیانلویجی بوفۆنی كاپتنی هەڵبژاردەی ئیتالیایان ئاشكرا كرد.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، لیۆناردۆ بۆنوچی دەبێتە كاپتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

توتۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە "لەماوەی داهاتوودا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سێ یاریی دۆستانە ئەنجام دەدات و بۆ ئەو سێ یاریەش بوفۆن بانگهێشت نەكراوە".

رۆژنامە ئیتاڵییەكە باسی لەوەشکردوە "بۆنوچی تائێستا 77 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە، بەهۆی بانگهێشت نەكردنی بوفۆن و كیلیینەوە، یاریزانی ناوبراو دەبێتە كاپتنی داهاتووی ئازۆری لەماوەی داهاتوودا"..

لەكۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتوو، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە سێ یاری دۆستانە روبەروی هەڵبژاردەكانی سعودیە و فەرەنسا و هۆڵەندا دەبێتەوە.
.
هـ ـ ر