لینۆێل مێسی بۆ پێنجەمین جار بوە خاوەنی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی

وەرزش

21/05/2018‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەوی رابردوو کۆتایی بە یارییەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا هات و، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیش بەفەرمی بووە گۆڵکاری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپاو خەلاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بەدەستهێنا.


مێسی تاکە یاریزانە لەمێژووی تۆپی پێیدا 5 جار خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بەدەستهێنابێت، کە دەدرێتە ئەو یاریزانەی، لەسەر ئاستی خولە گەورەکانی ئەوروپا گۆڵکاری وەرز بێت.


لیۆ لە وەرزەی ئەمساڵدا لەکۆی ئەنجامدانی 35 یاریی، 34 گۆڵی تۆمارکردووەو، چڵەپۆپەی هەموو گۆڵکارانی کیشوەرە پیرەکەی گرتووە، ئەمە لەکاتێکدایە وەرزی رابردوو لەکۆی 37 یاریی 34 گۆڵی تۆمارکردبوو. 


لەلایەکی دیکەوە گۆڵكارەکەی بەرشلۆنە، خەڵاتی (پیچی چی) وەرگرت، کە دەدرێتە گۆڵکاری  لالیگاو، کوڕەکەی تانگۆ بۆ جاری شەشەمە دەبێتە خاوەن ی ئەو خەڵاتە.
هـ ـ ر

بەپەلە