نیمار پەیوەندی بەراهێنانەكانی بەرازیلەوە دەكات

وەرزش

22/05/2018‌ 145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان پەیوەندی بەراهێنانەكانی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە كرد.

نیمار داسیلڤا لەدوای چاكبوونەوەی لەپێكانەكەی پەیوەندی بەراهێنانەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل كردووە، كە چەند رۆژێكە دەستی پێكردووە.

بەرازیل لەئێستادا ئامادەكاری بۆ یارییەكانی مۆندیال دەكات، كە لەهاوینی داهاتوو لەوڵاتی روسیا بەرێوەدەچێت‌و هەڵبژاردەكەش چاوی لەنازناوەكەیە.

نیمار پێشتر پێكانی هەبوو، كە بەهۆی پێكانەكەیەوە چەند مانگێك لەیاریگاكان دووركەوتەوەو پێكانەكەشی سەخت بووو، بەو هۆیەوە نەشتەرگەری بۆ كرا.

هـ ـ ح