چەپكە گوڵەكەی پوتین كاریگەری لەسەر مێركڵ داناوە

جیهان

22/05/2018‌ 1255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رووداوێكی چاوەڕواننەكراو لەكۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیاو ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا روویدا.

رووداوەكە بەشێوەیەك بووە، كە مێركڵ لەكاتی چوونە روسیاو وەرگرتنی چەپكە گوڵێك، كە پوتین پێی بەخشی بەروسی قسەی كردووە، كە میدیاكان باس لەوە دەكەن كاریگەری چەپكە گوڵەكە بووە.

كۆبوونەوەكەی مێركڵ‌و پوتین لەشاری سوچی روسیا بوو، كە كۆبوونەوەكەیان بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندی نێوان روسیا و ئەڵمانیا بوو.

بەم دوایانە پەیوەندییەكانی روسیاو ئەڵمانیا رووی لەباشی كردووەو سەردانەكەی راوێژكارە ئەڵمانییەكەش بۆ روسیا لەو چوارچێوە بووە.

هـ ـ ح