میسی پیاوی یەكەمی خولی ئیسپانییە

وەرزش

22/05/2018‌ 208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی كوڕە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی بەپیاوی یەكەمی خولی ئیسپانی دیاریكردووە.

پێگەكە بڵاویكردووەتەوە، كە چەند ساڵێكە میسی كۆنتڕۆڵی خولی ئیسپانی كردووەو وەك باشترین یاریزانی خولەكە دیاریدەكرێت.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە میسی بۆ ئەمساڵیش لەوەرزی 2017 بۆ 2018 باشترین ئاستی پێشكەش كردووەو جارێكی تریش وەك باشترینی خولی ئیسپانی دیاریدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، میسی لەم وەرزەی خولی ئیسپانی 34 گۆڵی كردووەو 12 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووەو بەوەش سەروو ریزبەندی گۆڵكارانی خولەكەی گرتووە.

هـ ـ ح