نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرز دەبێتەوە

جیهان

22/05/2018‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی ترس لەكەمبوونەوەی بەرهەمی فەنزوێلا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێكی بە 79.37 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 15 سەنت بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 25 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ترس لەكەمبوونەوەی بەرهەمی فەنزوێلا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە لەهەفتەی رابردوو هەڵیژاردنی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە بەرێوەچوو، كە جارێكی تریش نیكۆلاس مادۆرۆ هەڵبژێرایەوە، كە ئەمریكا بەو هەڵبژاردنە رازی نییەو بەو هۆیەشەوە كاردانەوە لەناوخۆی وڵاتەكە دروستبووە.

هـ ـ ح