ئەگەر بەرشە سەركەوتوو نەبوو لەكڕینی.. ڤاڵڤێردی شوێنگرەوەی بۆ كریزمان ئامادەیە

وەرزش

22/05/2018‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، شوێنگرەوەی بۆ ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دیاریكردووە، ئەگەر هاتوو یانەكەی سەركەوتوو نەبوو لەكڕینی ئەو یاریزانە.

بەپێی زانیارییەكانی بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانیا "elchiringuitotv" ، ئارنستۆ ڤاڵڤێردی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتیدی وەك جێگرەوەی ئەنتوان كریزمان داناوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە بەدەستەی هونەری یانەكەی راگەیاندووە، كە ئەگەر نەیانتوانی كریزمان بكڕن، ئەوە لەهاوینی داهاتوو هەوڵی كڕینی بۆگبا بدەن.

ماوەیەكە بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی ئەنتوان كریزمان دەدات، كە ئەگەر زۆرە یانە كەتەلۆنییەكە لەهاوینی داهاتوو ئەو گرێبەستە یەكلابكاتەوە.

هـ ـ ح